هاوكاریی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یێنرایه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی گوندی زارگه‌لی

زارگه‌لی -KDP.info- قایمقامی شارۆچكه‌ی سۆران، ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به یاوه‌ی به‌رپرسانی لقی 10 و 26ـی گوڵان و به‌رپرسانی حكوومەت لە ناوچه‌كه، هاوكاریی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یێنرایه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی گوندی زارگه‌لی له بناری قه‌ندیل.
(كرمانج عێزه‌ت) قایمقامی شارۆچكه‌ی سۆران، وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ خه‌ڵكی گوندی زارگهلیدا هاوسۆزیی خۆی بۆ ڕووداوی زارگه‌لی ده‌ربڕی، جگه له‌وه‌یش خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه داوایان كرد كه زه‌مانه‌تی ژیانێكی ئارام و دوور له ئاژاوه‌یان پێ بدرێت، كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هه‌ر له‌ناو گوند و ئاواییه‌كان بێت زه‌حمه‌ته بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه، بۆیه داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرا داوا بكات په‌كه‌كه گوند و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات."
گوتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك به‌رپرسانی حكوومی و به‌رپرسانی لقی 10 و 26ـی پارتی و به‌رپرسانی حكوومی، هاوكارییەکەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌مان گەیاندە بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی گوندی زارگه‌لی له بناری قه‌ندیل".
ڕابین شێروانی




