٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال.. داعش، چەند مۆڵگەی لێ خاپوور كرا

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان له ‌ئاكامێكی بۆردومانێكدا مۆڵگەی داعشانیان لەنێو شارۆچكەی شنگال وێران كرد و زیانێكی زۆریان لێ دان.

لیوا (هاشم سیتەیی) فەرماندەیی لیوای 8ـی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەی یەكشەممەیە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە گەڕەكی (نەسر و كۆشكی سمایل‌بەگ)ی شارۆچكەی شنگالدا بۆردومان كرد.
هاشم سیتەیی ئاماژەیشی دا کە: "لە ئاكامی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، چەندین مۆڵگەی داعش خاپوور كراون، جگە لەوەش ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون."
هەروەها لیوا هاشم سیتەیی باسی لەوەش كرد: "لەم بەیانییەوە تا كەمێك لەمەوبەر زیاتر لە سێ هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە كراوەتە سەر مۆڵگەكانی داعش لە شارۆچكەی شنگال."
شارۆچكەی شنگال 120 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای مووسڵەوە دوورە و ناوچەیەکی دەرەوەی ئیداری هەرێمی كورستانە.

هه‌ژار مه‌موزینی

هەواڵی پەیوەندیدار