فڕگەیان لێ گیرا.. نهكا بهرپرسه گەندهڵەکانی عێراق ڕابكهن

بهغدا-KDP.info- عێراق بڕیاری داوە، کە نابێت ھیچ بەرپرسێکی گەورە گەشتی دەرەوەی وڵات بکات؛ پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێ، ئەو کارەیان بۆیە کردووە نەکا گەندەڵەکان ڕابکەن.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەو بڕیارانەی سەرۆکوەزیران بۆ چاکسازی داویەتی ئەگەرچی زۆر بە درەنەگەوە دای، بەڵام ئێستایش داویەتی هەر باشە؛ لەبەر ئەوەی خۆپیشاندان دەکرێت و ئەو بڕیارانە وا دهكات خەڵک ئارام بێتهوه، بەڵام چەندە کاریگەری دەبێت جارێ دیار نییە."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ڕوونیشی کردەوە، بڕیاری گرتنی فڕگەکان لە بەرپرسە باڵاکان ھەنگاوێکی زۆر باشە، با ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی، سزای خۆیان وەربگرن."
(سلێڤانەیی) ڕاشیگەیاند: "چاوەڕوان دەکرێت چەند رۆژی دی، (عەبادی) ھەندێک بڕیاری دیکەش بدات کە بە ڕای من ئەو بڕیارانەی دراون زۆر لەجێنە و پێویستن بۆ ئەم قۆناغە."
بڵند ئیبراھیم




