كار بۆ بودجهی 2016 دهكرێت

بهغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئابووریووەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق دهڵێ، حکوومەتی عێراق دەستی کردووە بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠١٦ و پێویستە بەر لە مانگی ١٠ ڕەوانەی پەرلەمانی بکرێت.
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووریووەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق ئێستا دەستی کردووە بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتییەکەی ساڵی ٢٠١٦ـی عێراق؛ ئێستایش دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی خەرجیەکان بۆ پڕۆژەیاسای نوێی بودجە و تاوەکو ئێستا بڕێکی زۆری خەرجیەکان کەم کراوەتەوە."
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، ھەرچەندە بەرھەمھێنانی نەوت زیادی کردووە و بووە بە ٣ملیۆنو٢٠٠ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزیوە، بۆیە تاوەکو ئێستا برە بودجەی ساڵی داهاتوو دیار نییە چۆن نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت دەخەمڵێندرێت.
(نەجیب) ڕوونیشی کردەوە، تاوەکو ئێستا دیار نییە بەشی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی دابێ چۆن دەبێت و پێویستە ڕێککەوتنکێی دیکە بکرێت، چونکە ئەو ڕێککەوتنەی کراوە تەنها بۆ ئەمساڵ بووە، بەڵام گرێدانی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان بە نەوتەوە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە.
بڵند ئیبراھیم




