نێچیرڤان بارزانى: هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ده‌ده‌ین

هه‌ولێر-KDP.info-سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌پێشوازی كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری كورد (محه‌مه‌ده‌مین پێنجوینی)، ئاماده‌ییى خۆى نیشان دا كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ڕاوه‌ستانى به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى و گه‌ڕانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانى ئاشتى له‌توركیا دا.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/8/2015 (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كه‌سایه‌تى و سیاسه‌تمه‌دارى كورد (محه‌مه‌ده‌مین پێنجوێنى) كرد. له دیدارێكدا بارودۆخى ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و دوایین پێشهاته سهبازییهكانى نێوان پارتىی كرێكارانى كوردستان و ده‌وڵه‌تى توركیا به‌تایبه‌تى، باسى لێوه كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و ئاڵۆزى و به‌ریه‌ككه‌وتنه چهكدارییانهى ماوه‌یه‌كه له نێوان هه‌ردوولادا هاتوونه‌ته ئاراوه كه بوونه‌ته هۆى هه‌ڕه‌شه و وه‌ستانى پرۆسه‌ى ئاشتى و ئاڵۆزتركردنى ڕه‌وشه‌كه به‌گشتى.
(پێنجوێنى) ڕۆڵى (نێچیرڤان بارزانى) له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و هاوكاریكردنى هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له ڕابردوودا به‌رز نرخاند و داواى كرد كه به هه‌مان شێوه له‌م دۆخه‌شدا دووباره ڕۆڵى خۆى بگێڕێته‌وه و هه‌وڵه‌كانى بخاته‌وه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گفتوگۆكانى ئاشتى و به‌رده‌وامیى به پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى بده‌ن.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) دووپاتى كرده‌وه كه شه‌ڕ و توندوتیژى هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نیا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو لایه‌ك تیایدا زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن. هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى خۆى نیشان دا كه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ڕاوه‌ستانى به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى و گه‌ڕانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانى ئاشتى له نێوان هه‌ردوولادا، بخاته گه‌ڕ.




