ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی به ژنانەوە گرتوویەتی

مووسڵ -KDP.info- جارێكی دی خه‌لیفه تیرۆریسته‌كه‌ی داعش ئه‌بووبه‌كر به‌غدایی سه‌ركرده‌كانی داعشی له مووسڵ ڕاسپاردووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی گولله‌بارانیان ده‌كه‌ن ژنه‌كه‌ی حه‌ڵاله بۆ داعشێكی دیكه بیخوازێت و بیدرێتێ.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە نوێترین بڕیاردا، ئەمڕۆ (ئەبوبەكر بەغدایی) ڕێكخەری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش نامەیەكی ئاراستەی سەركرده‌كانی داعش له‌مووسڵ كردووە و تێیدا فەرمانی داوە و داوای لێ كردوون، ئیدی هەر كەسێك گوللەباران بكرێت، ئەوا ژنەكەی بۆتان حەڵال دەبێت، بیخوازن، هەروەها ئەوانەشی هاوسەرەكانیان گوللەباران كراون، بۆتان حەڵالە بیانخوازن."
(مەموزینی) ئاماژەیشی دا: "ئەم بڕیارەی بەغدایی بۆ ئەوەیە ورەی تیرۆریستانیان پیێ بەرز بكەنەوە، چونكە ورەیان ڕووخاوە و شكست لە دوای شكست دێنن و تەنانەت توانای بەرگرییشیان نەماوە."
ئه‌م بڕیاره‌ی خه‌لیفه تیرۆرسته‌كه‌ی دوای ئه‌وه دێت كه پێشووتر به داعشانی ڕاگه‌یاندبوو كه كچ و ژنی جوانی نێو داعش كه بیانین یان ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن یه‌كڕاست بیانده‌ن به تیرۆریستان.
لەلایەكی دیكەوە (مەموزینی) ئەوەشی ئاشكرایشی كرد: "هەر ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ، بە هۆی نەبوونی دەرمان، 25 كەس مردن."
هەژار مەموزینی




