به‌پێى یاسا سه‌رۆكى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.. سه‌رۆكى په‌رله‌مان ناتوانێت ببێته سه‌رۆكى هه‌رێم

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، به پێى یاسا سه‌رۆكى هه‌رێم له‌كاره‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دواى 20 – 8 و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان نابێت به‌سه‌رۆكى هه‌رێم.
(د. ڤاڵا فه‌رید) سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌ڕله‌مانى كوردستان، بە KDP.info ى راگەیاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان ناتوانێت ببێته سه‌رۆكى هه‌رێم له‌دواى 20-8 له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێ ى پرانسیپى به‌رده‌وامى سه‌رۆك ( استمراریه الرئیس ) كاتێك كه هه‌ڵبژاردنى ( استحاله ) نه‌توانرا ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆك به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كه‌ى و كاره‌كانى خۆى ده‌كات ئه‌م بنه‌مایه له هه‌ندێك ده‌ستوورى وه‌ڵاتان بۆته یاسا به‌وه‌ى ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت له‌كاتێكدا كه به‌حاله‌تى شه‌ڕدا تێده‌په‌رێت و ناتوانێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆك له ئه‌نجامدانى كاره‌كانى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها دادگاى باڵاى فیدراڵى كه له‌عیراقه له بڕیارێكى خۆى دا ده‌ڵێ" كاتێ نه‌توانرا هه‌ڵبژاردن بكرێت سه‌رۆك له‌كاره‌كانى خۆى به‌رده‌وامى ده‌بێت".
( فه‌رید) گوتیشى: "ئه‌وانه‌ى باسى كۆتایىهاتنى كاره‌كانى سه‌رۆك ده‌كه‌ن كه (بۆشایی) چۆڵ بوون رووده‌دات له 20-8 به پێى وشه‌ى چۆڵبوون( خلو ) كه له‌ناو یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا هاتووه، ئه‌مه ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، ماناى ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك یه‌كه‌م : له‌رووى جه‌سته‌یى و عه‌قڵه‌وه نه‌توانێت كاره‌كانى خۆى بكات عه‌قڵ و جه‌سته‌ى له‌ده‌ست بدات، دووه‌م : حاڵه‌تى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یاخود مردن رووبدات، ئینجا سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌شوێنى ئه‌و كاره‌كان به‌رێوه ده‌بات ئه‌م وشه‌یه ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه كۆتایى ماوه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم هات سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌شوێنى سه‌رۆكى هه‌رێم دابنرێت و كاره‌كانى به‌رێوه ببات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رووى یاساییه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مان ناتوانێت له‌دواى 20-8 ببێته سه‌رۆكى هه‌رێم .
نەشوان بەرزنجی




