شاره‌وانى وان: ڕۆڵى بارزانى بۆ پشگیریى پرۆسه‌ى ئاشتى گرینگ و دیاره

وان-KDP.info- شاره‌وانى وان (به‌كر قایه) ده‌ڵێت، ته‌نیا رێگا دانوستان و لێكتێگه‌یشتنه و هێنانى سوپا بۆ سه‌ر سنووره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربازى كێشه‌كه چاره ناكات. ده‌شڵێت، "به‌رێز (بارزانی) بۆ پشگیریى پرۆسه‌ى ئاشتى رۆڵێكى گرینگ و دیارى هه‌یه وه‌ك سه‌رۆكێكى كوردان و، داواكاریشین هه‌وڵی زیاتر بدات."
شاره‌وانى وان له باكوورى كوردستان (به‌كر قایه) به KDP.infoـى راگه‌یاند: "خه‌ڵكى باكوورى كوردستان له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان و ته‌واوى جیهان هاریكارى و پشتگیرى ده‌خوازن بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌ى پرسى كورد له توركیادا."
(قایا) گوتیشى: "به‌رێز (ئۆجالان) پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ست پێكرد و به‌رێز (بارزانی)ـیش بۆ پشگیریى پرۆسه‌ى ئاشتى رۆڵێكى گرینگ و دیارى هه‌یه وه‌ك سه‌رۆكێكى كوردان و، داواكاریشین هه‌وڵی زیاتر بدات و هاوكارییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت."
شاره‌وانى وان له‌و بڕوایه‌دایه كه، ته‌نیا رێگا بۆ چاره‌كردنى پرسى كورد، دانوستان و لێكتێگه‌ییشتنه و هێنانى سوپا بۆ سه‌ر سنووره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربازى كێشه‌كه چاره ناكات، به‌ڵكه نه‌هامه‌تی هاووڵاتیانی توركیا به كورد و توركه‌وه زیاتر ده‌كات.
حه‌كیم حیكمه‌ت




