فرسه‌ت سۆفى: بە گرنگی دەزانم ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی نیشتمانی دروست بكەین

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى زه‌رد ده‌ڵێت، پرۆژه یاسایه‌كیان به‌ناوى ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی نیشتمانی ئاماده‌كردووه و داواش ده‌كات، لایەنە سیاسیەكان پێشوازی لێ بكەن بۆ ئەوەی پێشكەشی بكەن.
(د . فرسه‌ت سۆفى ) ئه‌ندامی فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، بە KDP.infoى راگەیاند: "ئەمرۆ لە هەموو كات پێویستترە كە یەكریزی گەلەكەمان پارێزراو بێت و هەموو هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بەشدار بن لە دارشتنی ستراتیژییەتی ئەمرۆ و داهاتووی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش زۆر بە گرنگی دەزانم هەر لە ئێستاوە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دروست بكەین و پێكهاتەو دەسەڵاتەكانی ئەو ئەنجوومەنە لە پەرلەمانی كوردستان بە یاسایەك رێك‌بخرێن، دەشكرێت ئەو ئەنجوومەنە بە شێوەیەكی دامەزراوەیی كار بكات و پێك بێت لە سەرۆكی هەرێم و جێگرەكەی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكەی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش و وەزیری پێشمەرگە و دارایی و ناوخۆ. تەنانەت دەكرێت سەرۆكی پەرلەمانیش لەو ئەنجومەنە بێت و بە پێی پێویست فرە رەنگی لایەنە سیاسیەكانی تێدا ڕەچاو بكرێت.
پێوه‌ست به ده‌سه‌لاته‌كانى ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ش ( د. فرسه‌ت) گوتی: "گرنگترین دەسەڵاتەكانی ئەو ئەنجوومەنە بریتی ده‌بن لە پرسە ستراتیژیەكانی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوە و پێشمەرگە و ئابووری و چاكسازی، دروستكردنی ئەم ئەنجوومەنە رێگە خۆشكەرێكی زۆر باشیش دەبێت بۆ چارەسەركردنی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنى زه‌رد گوتیشى: "لە گەڵ ( د. عه‌بدلحه‌كیم خه‌سرۆ ) ئه‌م پرۆژە یاسایەمان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە كردووە و هیوا خوازین لایەنە سیاسیەكان پێشوازی لێ بكەن بۆ ئەوەی پێشكەشی بكەین.
نەشوان بەرزنجی




