شەست مه‌سیحی بێسەروشوێن بوون

سووریا -KDP.info- داعش له سووریادا ده‌ستی كردووه به شوێنبزكردنی مه‌سیحییه‌كان و ئێستا 60ـی لێیان شوێن‌بزر كردووه، ئه‌مه له‌كاتێدایه كه سه‌دان خێزانی مه‌سیحی ڕایان كردووه و له ده‌ستی داعش ڕزگاریان بووه.
داعش له سووریادا ده‌ستی كردووه به شوێنبزركردنی مه‌سیحییه‌كان و له هه‌ندێ شوێنیش‌دا مه‌سیحییه‌كان توانیوانه ڕابكه‌ن.
سووریا وه‌ك ده‌وڵه‌تی عێراق مه‌سیحییه‌كانی لێ نیشته‌جێن و سه‌دا 10ی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێك ده‌هێنن كه به گوێره‌ی ئامارێكی 2013 ژماره‌ی سووریا 23ملیۆن كه‌س بووه، به‌ڵام ئێستا مه‌ترسی گه‌وره كه‌وتووته سه‌ر چاره‌نووسی كریستیانه‌كان و به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه داعش وا به‌روویان دێت.
پێگه‌یksl بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له سووریادا 100 خێزانی كریستیان له ترسی گه‌یشتنی داعش به‌ناوچه‌كانیان ڕایان كرد، ئه‌وانه هه‌واڵی كریستیانه‌كانی عێراقیان لایه كه له‌مووسڵ له‌ژێرده‌ستی داعشدا چۆن ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه بۆیه هه‌ر زوو به‌ر له گه‌یشتنی داعش وا ناوچه‌كانیان له سووریادا چۆڵ ده‌كه‌ن و له‌ئێستایشدا كه داعش گه‌یشتووته ناوچه مه‌سیحینشینەکانی سووریا، به‌تایبه‌ت له شاری قه‌ریه‌تین له‌وێدا سه‌دان خێزانی مه‌سیحی ده‌ستیان به‌راكردن كردووه و ئه‌وانی دیكه‌یش ترسیان هه‌یه وه‌ك مه‌سیحییه‌كان مووسڵ چاره‌نووسیان بكه‌وێته ژێر چنگی داعشه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مه‌سیحییه‌كان ڕایانكردووه به‌ڵام 60 مه‌سیحی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست داعش و تیرۆریستان به‌تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریا شوێنبزریان كردوون.
وەختی خۆیشی 220 مه‌سیحی دیكه له‌لایه‌ن داعشەوە شوێن‌بزر كرابوون.
له‌وه‌تی 2011 زیاتر له 250هه‌زار كه‌س له‌سوریا كوژران و زیاتر له ملیۆنە كه‌سێکیش بریندار بوونه.
چیاكۆ




