"حكوومهتهكهی عهبادی پێویسته بچووك بكرێتهوه"

بەغدا -KDP.info- پهرلهمانتارێكی كورد له بهغدا دهڵێ پێویسته حكوومهتهكهی عهبادی كه 30 وهزیر و 10 دهستهی ههیه بچووك بكرێتهوه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، بۆ چاوخشاندن بە ڕێنماییەکانی ئەم دواییەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و داواکاریی خۆپیشاندەران، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، سبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز دەکات، سهبارهت بهو پرسه پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (موحسن سەعدوون) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق جارێ ناتوانێ داواکارییەکانی خۆپیشاندەران لە عێراق جێبەجێ بکات، چونکە پێویستە گۆڕانکارییەکی زۆرە لە حکوومەتەکەی بکات تاوەکو بتوانی داواکارییەکان جێبەجێ بکات؛ باری حکوومەت گرانە؛ ٣٠ وەزیر و ١٠ دەستەی ھەیە و، پێویستە حکوومەت بچووک بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی ھەشت وەزارەت زیادن؛ ئەگەر دەسەڵاتەکانی پارێزگاکان زیاد بکات، ھیچ کاریان نابێت و، ئەو ھەموو پارە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی عێراق.
(موحسن سەعدوون) گوتیشی، پێویستە دەستەڵاتەکانی پارێزگاکان زیاد بکرێت و کارەباش لەلایەن پارێزگاکانەوە سەرپەرشتی بکرێت، بۆیە زۆر کار ھەیە پێویستە حکوومەتی عێراق بیکات بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە، حکوومەتی (عەبادی) سەرکەوتوو نەبووە لە کارەکانیدا، چونکە ئەو حکوومەتە لەسەر ڕێژەی کورسی کوتلەکان لە پەرلەمان پێک ھێندراوە نەک بەپێی شارەزایی.
بڵند ئیبراھیم




