٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شرنەخ.. لە پێکدادانی لایەنگرانی پەکەکە و پۆلیسدا، ٣ کەس کوژران

سەرچاوە: KDP.info

شرنەخ-KDP.info-  لە شارۆچکەی سلۆپیی باکووری کوردستان، لایەنگرانی پەکەکە هێرشی چەکدارییان کردە سەر ئەو پۆلیسانەی کە دەیانەویست ئەو خەندەقانە پڕ بکەنەوە کە بە مەبەستی رێگریی لە چوونی هێزەکانی تەناهی بۆ ژمارەیەک لە کۆڵانەکانی لاوەکی هەڵکەندرابوون، کە لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و پۆلیسێکیش بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئانادۆڵو، تیمەکانی پۆلیس کە چووبوونە گەڕەکی بارش، دەیانەویست لە رێگەی شۆفڵی زرێپۆشەوە ئەو خەندەقانە پڕ بکەنەوە کە هەڵکەندرابوون. لەم نێوەندەدا لایەنگرانی پەکەکە هێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر پۆلیسەکان ئەنجام دا.
لە بەرانبەردا هێزەکانی تەناهی وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و پێکدادان ماوەی ٤ سەعاتی خایاندووە، کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس و بە سەختی برینداربوونی پۆلیسێك.
لە بەردەم نەخۆشخانەی حکوومی سلۆپی کە تەرمی ئەو سێ کەسە کوژراوە و پۆلیسە بریندارەکەی بۆ گوازراوەتەوە، رێ و شوێنی تەناهیی توند گیراوەتەبەر.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە حکوومییە، گرژییەکانی نێوان لایەنگرانی پەکەکە و پۆلیس، هێشتایش لە شارۆچکەکە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار