ئەمەریکا وەهای مەرجدار کردوون، ئێف١٦هەر بەناو هیی عێراقن

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رایگهیاند، ئەمەریکا ھێندە مەرجی بۆ بەکارھێنانی فرۆکەی ئێف١٦ بەسەر حکوومەتی عێراقدا سەپاندووە، تەنیا بە ناو فڕۆکەکان ھیی حکوومەتی عێراقن. دهشڵێت، زانیارییە ھەواڵگرییەکانی عێراق راست دەرناچن، بۆیە ئەمەریکا نیگەرانە و حکوومەتی عێراقیشی لێ ئاگادار کردووەتەوە.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) بە KDP.infoـی راگەیاند: "لەگەڵ فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی حکوومەتی عێراق و سەرۆکی تیمی فرۆکەکانی ئێف١٦ کۆ بوومەوە، تێیدا باس لە فرۆکەکەکانی ئێف١٦ و تواناکانی ھێزی ئاسمانی عێراق کرا و، هەڵبەت ھێندە مەرج بۆ حکوومەتی عێراق دانراون بەکارھێنانیان ئەستەمە، بۆیە وایلێھاتووە تەنیا بەناو هیی حکوومەتی عێراقن."
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "ئەمەریکا نیگەرانیشە لەو ھەموو زانیارییە ھەواڵگریانەی عێراق كه دوورن لە راستییەوە، زۆر جاریش فرۆکەکانی عێراق زانیاری دەدەن و راست دەرناچن، بۆیە ئەمەریکا بە فەرمی عێراقی لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر زانیارییەکانیان وا لاواز بن، ئەوا چی دی بەدەمیانەوە ناچن."
گوتیی، لەئێستادا ئەو فرۆکانە ھیچ مەترسیێکیان بۆ کورد نییە و، ھەر مەترسیێکیش ھەبێت، ئێمە ھەرێمی کوردستانی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
بڵند ئیبراھیم




