٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری میری ئێزدیان: سەرۆک بارزانی پێویستیی قۆناخەکەیە.. پێویستە لایەنەکان بۆ مانەوەی بسازێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  جێگری میری ئێزدیان لە کوردستان و جیهان (میر ‌حازم میر تەحسین بەگ) داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات، لە نێو خۆیاندا ڕێک بکەون لەسەر مانەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، چونکە قۆناخەکە پێویستی پێیەتی.

جێگری مێری ئێزدیان(میر ‌حازم میر تەحسین بەگ) بە KDP.infoـی ڕایگەیاند، "بە ناوی خۆمان و تەواوی ئێزدییەکانەوە ڕایدەگەیێنین کە، بە پێویستی دەزانین (سەرۆک بارزانی) بۆ ئەم قۆناخەدا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە، چونکە (سەرۆک بارزانی) کەسێکی دیار و مەقبوولە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ڕاگرتنی هاوسەنگیی نێوخۆیی و هەرێمی و، هەمیشەیش وەک پێشمەرگەیەک لە بەرەکانی جەنگی دژ بە تیرۆر بووە."
جێگری میری ئێزدیان ئاماژەیشی دا، "بۆ باشتر داکوتانی بنەماکانی دیموکراتی و دەربازبوون لە دۆخی شەڕی تیرۆر و چارەکردنی قەیرانەکان، داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین، لەپێناو ئاسۆیەکی ڕوونتر بۆ گەلی کوردستان و گەیاندنی بە کەناری ئارامی، هەروەها لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا لە نێو خۆیاندا بسازێن، چونکە (سەرۆک بارزانی) سەرکردایەتیی پرۆسەیەکی هەستیار و جیددیی کردووە و، مانەوەیشی بۆ تەواوکردن و بەئاکامگەیاندنی، پێویستیی قۆناخەکەیە.

حەکیم حیکمەت

هەواڵی پەیوەندیدار