لە گەیارە 25 تیرۆریستی داعش تێدا چوون

ههولێر-KDP.info- لە ئاكامی بۆدروومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆسەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە باشووری مووسڵ، 25 تیرۆریستی داعش تیدا چوون.
(سەعید مەموزینی) لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی14ی پارتیی دێموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە kdp.infoی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی(7.8.2015)، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشانیان لە شارەدیێ گەیارەدا تێرتێر كوتاوە.
به گوتهی (مەموزینی)، ئەو بۆردوومانانەی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، كوژرانی 25 تیرۆریستی داعش لێكەوتووەتەوە.
گوتیشی، هەر بەهۆی بۆدروومانەكەوە، كۆگایەكی گەورەی چەكوچۆڵی داعشان تەقیوەتەوە.
شارەدیێ گەیارە بە دووریی 60كیلۆمەتر بە ئاراستەی باشووری شاری مووسڵ هەڵكەوتووە.
هەژار مەموزینی




