له‌سه‌ر چیای زه‌رتكه‌وه، مه‌سیحییه‌كان نزا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.. داعش ناچار به كۆچی كردوون

هه‌ولێر-KDP.info- پیاوانی ئایینی مه‌سیحی، دوێنێ پێنجشه‌ممه، له ساڵوه‌گه‌ڕی وه‌ده‌رنانیان له زێدی خۆیان له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، چوونه سه‌ر چیای زه‌رتك و نزایان ده‌كرد به‌و هیوایه‌ی به‌م زووانه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و ناوچێكانیان.
ئه‌وان كه چوونه سه‌ر چیای زه‌رتك، له پاڵ دێر مار دانیاڵ كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی چوارده، به پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه ناوچه‌كه ده‌پارێزێ، به نایزی گه‌ڕانه‌وه نزایان ده‌كرد.
مه‌ترانی سریانه كاسۆلیكه‌كان له مووسڵ و كه‌ركووك و كوردستان(یوحه‌ننا بوترس مووشی) به ئاژانسی 'فڕانس پرێس'ی ڕاگه‌یاند، ''ده‌مانه‌وێ خێرۆمه‌ند و كه‌سایه‌تییه باشه‌كان، له‌م جێگایه‌وه گوێیان له نزاكانمان بێت، تا له ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانمان په‌له بكه‌ن.''
مه‌تران (مووشی) گوتیشی، ''تا ئه‌م ساته هه‌ست به نیگه‌رانی و ئازار ده‌كه‌م. وا ده‌زانم كه بێهۆشم و هێشتایش نازانم كه بۆچی له ناوچه‌كانمان وه‌ده‌ر نراین، خۆ ئێمه تاوانێكمان نه‌كردووه، ده‌ستدرێژیمان نه‌كردووه‌ته سه‌ر كه‌س و، له‌گه‌ڵ هه‌موواندا كه‌سی بێوه‌ی بووین.
ده‌باره‌ی دۆخی مه‌سیحییه‌كانیش كه له مووسڵه‌وه ئاواره بوون جه‌ختی كرده‌وه، ''باش نییه، چونكه ئه‌وان له ماڵه‌كانیان وه‌ده‌ر نران و له دۆخێكی ناله‌باردان، تا دێت دۆخیان ڕووه و خراپتره.'' گوتیشی ''له‌به‌ر ئه‌وه داوا له خاوه‌ن بڕیاره‌كان ده‌كه‌ین كه هه‌رچی زووه كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ناوچه‌كانمان بكه‌ن.''
چیای زه‌رتك كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵه‌وه، هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا. نزیكترین خاڵیشه له قه‌رقوشی گه‌وره‌شاری مه‌سیحییه‌كانی عێراقه‌وه، كه داعشی توندڕۆ له مانگی ئابی 2014دا داگیری كرد.
له 9ی حوزێرانی پاردا، تیرۆریستانی داعش، هێرشێكی به‌رفراوانیان نه‌رپا كرد و سه‌دانهه‌زار كه‌سیان ناچار به كۆچی ناچاری كرد و له زێدی خۆیان وه‌ده‌رینان.
ڕۆژی دواتر تیرۆریستان ده‌ستین به‌سه‌ر دووه‌م گه‌وره‌شاری عێراق، مووسڵدا گرت كه ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌سیحییه‌كان لێیدا نیشته‌جێ بوون. پاش دوومانگ له‌و هێرشه داگیركارییه‌یش، به‌شی هه‌ره‌ۆری ئه‌و خه‌ڵكه به تایبه‌ت له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ناچار به ڕاكردن بوونه‌وه و ڕوویان له ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه، هێزی پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێ.
له سنووری ئه‌و پارێزگایه‌وه(نه‌ینه‌وا) تا به‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌گات، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی مه‌سیحینشینن.
زۆربه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی ئه‌و سنووره‌یش كه به ناوچه‌ی كوردستانیی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ناسراون، هێزی پێشمه‌رگه، به هاوكاریی ئاسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی، ئازاد كرانه‌وه.
ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكی مووسڵ پاش ساڵێك له داگیركردنی شاره‌كه‌یان له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، به هیوان زوو بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام هێشتایش چاودێرانی سیاسی شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ به دوور ده‌بینن.
زریان زیاد




