دوو گرووپى داعش بوو به شه‌ڕیان و 7 یان لێكدی كوشتووه

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتی رایگه‌یاند، "ئه‌مرۆ هه‌ینى له نزیك شاروچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر، دوو گرووپى تیرۆریستانى داعش شه‌رێكى قورس له‌نێوانیاندا دروست بوو و به هۆیه‌وه 7 تیرۆریست كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه.
(سه‌عید مه‌مموزینى) بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە KDP.infoی راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ هه‌ینى له نزیك شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر، دوو گرووپى تیرۆریستانى داعش به ناوى گرووپى (ئه‌بو موسلمى توركمانى) و (ئه‌بو عومه‌رى شیشانى) شه‌رێكى قورس له‌نێوانیاندا دروست بوو و به هۆیه‌وه 7 تیرۆریست كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.''
(مه‌موزینى) گوتیشى: "هه‌ر ئه‌م به‌یانىیه، تیرۆریستانى داعش 27 پله‌دارى سه‌ربازیى سوپاى پێشووى عێراقیان له‌و شاره له زیندانى كۆن كه ده‌كه‌وێته باشوورى شارى مووسڵه‌وه، كوشتن، ئه‌م پله‌دارانه كاتى خۆى تۆبه‌یان كردبوو و له ماڵى خۆیان دانیشتبوون، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوونه‌وه و دواتر كوشتیانن.
نه‌شوان به‌رزنجى




