توركیا: له‌گه‌ڵ هه‌رێم له بۆردوومانی زارگه‌ڵی ده‌كۆڵینه‌وه

توركیا-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی بۆردوومانی گوندی زارگه‌ڵی ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دانوستاندان و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارین.
(تانژو بیلگیچ) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: "له‌باره‌ی بۆردوومانی گوندی زارگه‌لی له هه‌رێمی كوردستاندا، دانوستان و گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌یان هه‌یه و، زانیاری له‌م باره‌وه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و، هه‌تا ئێستا چه‌ندین زانیاری بۆ ئێمه هاتووه‌ن و كاتێك به‌ڵگه‌ی باشمان پێگه‌یشت ئه‌وه بۆ رای گشتی ئاشكرایان ده‌كه‌ین.




