٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا 17 داعشی ده‌ستگیر كردن

سەرچاوە: KDP.info

مانیسا-توركیا-KDP.info-  لە پارێزگای مانیسای وڵاتی توركیادا، ئۆپەراسیۆنێك دژی داعش ئەنجام درا و 17 كەسی سه‌ر به‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریسته‌ دەستگیر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئانادۆڵو، بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیەتی مانیسا بڵاوی كردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی، هێزەكانی دژەتیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیەتی مانیسا لەگەڵ هێزی جەندرمە لە ناوەندی ئەو پارێزگایەدا لە دژی ئەندامانی داعش ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجام داوە و لەو ئۆپەراسیۆنەدا 17 كەسیان بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە سووریادا هەبووە و هەروەها تیرۆریستیان رەوانەی لای ڕێكخراوه‌كه‌ی داعش كردووە و پڕوپاگەندەیان بۆ تیرۆریستان كردووە، دەستگیر كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار