كاتژمێری كورد زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی لێ ده‌دات

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- مێدیاكانی جیهان هه‌ڵه ستراتیژییه‌كه‌ی وڵاتانی زلهێز به‌رانبه‌ر به كورد ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، كه خاكه‌كه‌یانیان دوای یەکەم جه‌نگی جیهانی لێ دابه‌ش كردوون، به‌ڵام ئێستاکە ده‌ڵێن هه‌ڵه‌كه ده‌بێ ڕاست بكرێته‌وه، چونكه كاتژمێری كورد وا زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی لێ ده‌دات و دامەزرانی ده‌وڵه‌تی كوردان بۆ ئاساییشی ناوچه‌كه پێویسته.
هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مه‌ریكا و كورد بووه‌ته ناوه‌رۆكی مێدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان كه ئایا ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له هاوپه‌یمانێتیی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ڵده‌گرێ؟! یان ئه‌وه‌تا ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بووه‌ته ئه‌مری واقیع و، تازه سنووره‌كانی ناوچه‌كه له‌بار براون و باڵانسی سه‌ركه‌وتنیش به ده‌ستی كورده‌وه‌یه؛ ئه‌م پرسیارانه گشتی دوای سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا له مێدیاكاندا ده‌كرێن كه لە ئێستادا به تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌وتییه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر له جیهاندا.
پرسیار له‌وێوە ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و خاكه‌ی كه له ڕێككه‌وتنێكی هه‌ڵه و به ستراتیژیه‌تێكی هه‌ڵه (خاكی كوردستان) له‌نێوان كۆمه‌ڵێك وڵاتی زلهێز دابه‌ش كرا، ئایا جارێكی دیكه مێژوو ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌رمێزی ئه‌وسا و ڕێككه‌وتنه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و به چاوێكی ژیرانە و ئه‌قڵانی جارێكی دیكه خاكه‌كه بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێ؟!
مێدیاكان دركاندوویانه كه كات له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد تێده‌په‌ڕێ، چونكه كارته دیپلۆماسییه‌كانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌هێزن و پێگه‌ی پێشمه‌رگه و دیپلۆماسیه‌تی كورد له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان، تا دێ به‌هێزتر ده‌بێ و كاتژمێری كورد زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی لێ ده‌دات.
خاكه‌كه، حوكمه‌كه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر ڕه‌سه‌نی خۆی، ئه‌و ڕه‌سەنایەتییه‌ی كه ده‌مێكی دوور له ساڵانی یەکەم جه‌نگی جیهانییه‌وه به نه‌ویستراوی دابه‌ش كرا، ئێستا وا ده‌رفه‌تێكی دیكه له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه هاتووه‌ته ئاراوه ئه‌ویش به‌هێزیی پێشمه‌رگه‌یه كه له عێراق ـ هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه و له سووریاییشدا به كۆمه‌كی پێشمه‌رگه، وا كورده‌كان ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنیان دۆزیوه‌ته‌وه.
مێدیاكان ناوی كورد ده‌هێنن به گه‌وره‌ترنی نه‌ته‌وه‌ی بێ‌ده‌وڵه‌ت
له بەرسەرنج (سپۆت)ـێكی پێگه‌ی orlandosentinelـدا كورد به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ‌ده‌وڵه‌ت ناوی دێ، به‌ڵام جیاواز له ڕۆژنامه و مێدیاكانی دی، ئه‌و پێگه‌یه واقیعێك ده‌خاته ڕوو ئه‌ویش ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی وڵاته زلهێزه‌كانه دەرحەق كورد كه كردوویانه و خاكه‌كه‌یان لێ دابه‌ش كردوون، جا پێگه‌كه هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی مه‌نیتقی، جارێكی دی بیر له‌وه بكرێته‌وه كه كۆمه‌كی زیاتری كورد بكرێت، كێ؟ وڵاته زلهێزه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه هۆكار بوون لە دابه‌شكردنی خاكی كورددا، چونكه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ ئاساییشی ناوچه‌كه یه‌كجار پێویسته.
مێدیاكان ئاماژه‌یشیان داوه كه ئێستاکانێ كورد له سووریادا نزیكه له‌وه‌ی پایته‌ختی داعش بگرێت و ته‌نیا 35 میلێك لێیەوە دووره؛ له عێراقیشدا كورد به ته‌واوه‌تی پێگه‌ی خۆی به‌هێز كردووه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوەتی پشتی كورد بگرێ و وڵاتانی دیكه‌یش هانده‌ر بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دابەشکردنە هه‌ڵه مێژووییه‌ی به‌رانبه‌ر کوردانیان كرد، كه مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی سنووره‌كه بوو له سه‌رده‌می سایكس‌پیكۆ، پێویسته ئێستا ده‌رگا بۆ هاوپه‌یمانێتیی دیكه‌ی به‌هێز بۆ كورد بخرێته سه‌ر پشت تا ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه ڕاست بكرێته‌وه و پێویستیشه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م پشتگیریی كورد زیاتر بكرێ.
له دوای یەکەم جه‌نگی جیهانییه‌وه كۆمه‌ڵێك ڕێككه‌وتنی هه‌ڵه، وڵاتان پێوه‌ست به دابه‌شكردنی كورد واژۆیان كرد بۆ شكاندنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی كوردستان بوو، به‌ڵام ئێستاکە كورد له گه‌یشتن به خه‌ونه‌كه‌ی زۆر نزیكه كه ده‌وڵه‌تی كورددییه، چونكه خاكه‌كه و پێگه‌ی ستراتیژیی كورد و قۆناخه‌كه‌یش وا ده‌خوازێ، زۆر سه‌ختیشه كه جارێكی دیكه وڵاتانی زلهێز ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه دووباره بكه‌نه‌وه كه خه‌ونی كورد له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌وه له‌بار ببه‌ن، ئاخر له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیشیاندا نییه ئه‌و كاره بكه‌ن.
(مایكل نایتس) توێژه‌ری سیاسیی ئه‌مه‌ریكایی كه له په‌یمانگای واشنتن بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ، ده‌نووسێ: كورد له ئه‌مه‌ریكادا دۆستی گه‌وره‌یان هه‌یه و چاوه‌ڕێیش ده‌كرێ له ساڵی 2017دا زیاتر ئه‌مه‌ریكا پشتی كورد بگرێ، چونكه ئه‌و دەوڵەتەی كه ئێستا له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه هه‌ست ده‌كرێ هه‌ندێ مه‌یلی بۆ به‌غدا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتگیریێکی باشی كوردیشی كردووه، به‌ڵام بۆ ساڵی 2017 پێده‌چێ ئه‌مه‌ریكا زیاتر پشتی كورد بگرێ، چونكه دۆستایه‌تیی كورد له ئه‌مه‌ریكا له كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی به‌رگری و زۆرێك له جومگه‌كانی ده‌سته‌ڵاتدا به‌هێز بووه و چاوه‌ڕوانی زیاتریشی لێ ده‌كرێ. دیت و بۆچوونی توێژه‌رانی سیاسی وای لێك ده‌دنه‌وه، كه نه‌ک هەر له ئه‌مه‌ریكا به‌ڵكو له ئەورووپایش كورد دۆستی گه‌وره‌ی له جومگه‌كانی ده‌سته‌ڵاتدا هه‌یه و، لۆبیی كورد وا به دوای زه‌نگه مه‌زنه‌كەدا ده‌گه‌ڕێ كه لێدانی سه‌ربه‌خۆیییه.
بۆ ئه‌و ڕیپۆرته لەو سەرچاوانە سوود وه‌رگیراوه:
*پێگه‌ی Orlandosentinel
*پێگه‌ی huffingtonpost
*پێگه‌ی washingtoninstitute.org
شا‌و كوردی




