٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..پێشمه‌رگه‌ له‌سێ قۆڵه‌وه‌ داعشی شكاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-ئەفسەرێكی پێشمەرگە لەگەرمەی شەڕەوە لەمیحوه‌ری شنگال پیێ ڕاگەیاندین كەوا پێشمەرگە هێرشی  تیرۆریستانی داعشی له‌شنگال لە سێ قۆڵەوە  تێكشكاندووه‌ و گورزێكی گەورەیان لێ وه‌شاندوون.

(ڕائید ڤەمان بەرواری) یەكێك لەئەفسەرانی لیوای8ی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوه‌ری شنگال بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت:" كەمێك لەمەوبەر، تیرۆریستانی داعش لەسێ قۆڵەوە لە گەڕەكی (سەیدە زەینەب، حەیل نەسر و بازاڕی شنگال)  هێرشیان بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە هێنا، بەڵام دەمودەست هێرشەكەیان لەلایەن پێشمەرگە به‌رپه‌رچدرایه‌وه‌ و تێك شكێندران.

ئەفسەرەكه‌ی پێشمەرگە گوتیشی:" لەئاكامی تێكشكاندنی ئەو سێ هیرشەیان، داعش لەسەردەستی پێشمەرگە گورزی گەورەیان بەركەوت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا شەڕەكە بەردەوامە قەبارەی زیانەكان جارێ نەزانراوە.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار