ده‌وڵه‌تی یاسا گومانی له ناوی مالیكی هه‌یه

مووسڵ-KDP.info-حه‌فته‌ی دابێ لیژنه‌ی كۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنی مووسڵ كۆ ده‌بێته‌وه و ده‌وڵه‌تی یاساییش له‌هه‌وڵدایه له‌راپۆرته‌كه دا ئاماژه به ناوی (مالیكی) نه‌كرێت كه هۆكاری كه‌وتنی مووسڵه.
جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەکەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: بڕیارە حەفتەی دابێ لیژنەکەیان کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات بۆ ئەوەی گفتوگۆبکەن و بگەنە رێککەوتن بۆ دیاریکردنی ئەو ناوانەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵن تا ناوەکان بخه‌نه راپۆرته‌كه‌وه کە وابڕیاره به‌زووی پێشكه‌یشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن.
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، لیستی دەوڵەتی یاسا له‌مپه‌ڕ ده‌خاته به‌رده‌م راپۆرته‌كه، چونكه گومانیان هه‌یه (مالیكی) ناوی له‌راپۆرته‌كه‌دا ببرێت كه هۆكاری كه‌وتنی مووسڵه.
بڵند ئیبراھیم




