مهخموور.. ژمارهیهك بنكه و مۆڵگهی داعش خاپوور كران

مهخموور-KDP.info- كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانی چەند مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان كرد و گورزی كاریگەریان لێ وەشاندن و ژمارهیهك بنكه و مۆڵگهیانی وێران كرد.
(ئەرسەڵان مام وسو) جێگری فەرماندەیی هەولێری هێزەكانی پیشمەرگەی كوردستان لە میحوهری مەخمموور به ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی مۆڵگهكانی داعشی لهمیحوهری مهخموور كرد.
ئاماژەییشی دا: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی (فەتومە)ـی سەربە بە شارەدێی قەراجی میحوەری مەخموور كرد و لەئاكامدا وێڕای خاپووركردنی ژمارهیهك بنكه و مۆڵگەی داعش، زیانی زۆری گیانییان بە داعشان گەیاند، بەڵام قەبارەی زیانەكان هێشتا بە تەواوەتی بهردهست نین.
جێگری فەرماندەیی هەولێر گوتیشی: "لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تا كەمێك پێش ئێستا، فڕۆكە جەنگییەكان 3جار هیرشی ئاسمانیان بۆسەر داعش كردووه.
هەژار مەموزینی




