٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش مووسڵاوییه‌كان بێ‌ناسنامه‌ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەو داعشە به‌ڵایە تا دێ زیاتر دەئاڵێتە مووسڵاوییه‌كانەوە؛ ئه‌مجاره‌یش داعش مووسڵاوییه‌كان ورده‌ورده‌ بێ ناسنامه‌ ده‌كات.

(سەعید مەموزینی) به‌رپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نوێترین بڕیاریدا، فەرمانی دەست بەسەر داگرتنی ناسنامەی پیاوانی داوە، نەکا خەڵکی مووسڵ رابکەن."

(مەموزینی) زانیاریی دا، داعش تیرۆریستانی لە شاری مووسڵ  بڵاوە بوونەتەوە و له ‌زۆر شوێندا بازگه‌ی کاتییان داناوە و ناسنامەیان لە خەڵک وه‌رگرتووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

(سەعید مەموزینی) ئاماژەیشی دا: "ئەم فەرمان و کارەی داعش ، بۆتە جێگای ناڕازایی بەشی زۆری خەڵکی مووسڵ، بەڵام چاریان ناچارە، چونکە ئەوەی مل نەدا، دەیکوژن."

هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار