٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌رله‌مانتارێكی پارتی یاداشتێكی ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى زه‌رد بیرەوەر (یاداشت)ـێكی ئاراسته‌ى پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌یش كردووە و  داواى پاراستن و سه‌لامه‌تى ئه‌ندامان و كادیرانى ئەو سنوورەی پارتیى دیموكراتى كوردستان  ده‌كات.

(حه‌یات مه‌جید په‌رخى) ئه‌ندامى پەرلەمانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى زه‌رد، له‌ یاداشتێكدا  كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه‌ و ئاراسته‌ی  پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه‌، تێیدا هاتووه‌ : "له‌وەتی خەڵکی‌ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ریان لەبەر كه‌م‌خزمەتی ڕژاونەتە سەر شەقام، دیاره‌ هه‌وڵێكى نادیار هه‌یه‌ بۆ به‌لاڕێدابردنى ئامانجى خۆپیشاندانه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گاكانى پارتیى دیموكراتى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجەیشدا‌ به‌و گوێره‌ی  له‌ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌دا ئێوە پارێزگاری شارن و به‌رپرسى یه‌كه‌من لە پاراستنی ئه‌منیەت و ئاسایشدا، سه‌لامه‌تى هاووڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و كادیرانى پارتیى و پاراستنى باره‌گاكانى پارتیى به ‌پله‌ى یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى ئێوه‌، هیوادارین هیچ شتێكى نه‌خوازراو بۆ تێكدانى ڕه‌وشى ئه‌منیى شاره‌كه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان حزبه‌كان له ‌پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و هیج ناوچه‌یه‌كى ترى كوردستاندا نەقەومێت."

(حه‌یات) له‌یاداشته‌كه‌یدا كه‌ بۆ پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ی ناردووە، ده‌یشڵێ:  "‌ئێستا زیاتر له‌ هه‌میشە، یه‌كرێزى و ته‌باییمان پێویستە،‌ تكایه‌ ڕێگه‌ مه‌ده‌ن به ‌هیچ جۆرێك ئەوەی وەختی خۆی لە بنكه‌ و باره‌گاكانى پارتى و هه‌وادارانى پارتى کرا، دووباره‌ ببێته‌وە."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار