٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووشەمەی دابێ یادی ٣٢ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکان ده‌كرێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-گوتەیێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە ڕۆژی دووشەمەی دابێ لە بارزاندا یادی ٣٢ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکان بکرێتەوە.

گوتەیێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (فوئاد تەھا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بڕیار دراوە مەراسیمی یادی ٣٢ ساڵەی جینوسایدی بارزانییەکان ڕوژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠/٨/٢٠١٥ لە گوڕستانی ئەنفالی بارزانییەکان لە بارزاندا بکرێت."

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، بۆ بەشداری لەو مەراسیمەدا ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون."

خۆی وا بڕیار بوو ٢/٨ مەراسیمیەکە بکرێت، بەڵام دوا خرا.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار