حکوومەت 15 ملیار و نیوى بۆ كۆمسیۆن ته‌رخان كردووه.. 521 كارمه‌ند داده‌مه‌زرێن

هه‌ولێر--KDP.info حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 15 ملیار و نیو دینارى بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى ته‌رخان كردووه و، 521 كارمه‌ندیش داده‌مه‌زرێنێت.
(هه‌ندرێن محه‌ممه‌د) سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بهKDP.info ـی راگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری داوه 15 ملیار و نیو بۆ كۆمسێونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكات، ڕه‌زامه‌ندیی وه‌رگیراوه، ئه‌وه‌یش بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانی ئۆفیسه‌كانه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و بڕه‌پاره‌یەمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و، پێده‌چێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگاته ده‌ستمان."
(محه‌ممه‌د) ئاماژه‌یشی دا، له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان لقی كۆمسیۆن ده‌كرێنه‌وه و بۆ راپه‌راندنی كاروباره‌كانیشیان له سنووری ئه‌و پارێزگایانه هه‌ر لقێك زیاتر له 60 كارمه‌ندی بۆ داده‌نرێت، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی كارمه‌نده‌كانی كۆمسیۆن سه‌رجه‌میان به شێوازی فه‌رمی داده‌مه‌زرێن نه‌ك به گرێبه‌ست.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر ده‌ڵێ: "داوای دامه‌زراندنی 521 كارمه‌ندمان بۆ كۆمسۆن كردووه، كه حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه، دامه‌زراندنی كارمه‌نده‌كانیش به‌پێی پسپۆڕی ده‌بێت، چونكه ئێمه فۆرمێكمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كردووه، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت دابمه‌زرێت، وه‌ك كارمه‌ندی كۆمیسیۆن ده‌بێت ئه‌و فۆرمه پر بكاته‌وه، بۆیه هه‌ر كاتێك بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ده‌ستمان ئه‌وكات ئێمه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین و، سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی شێوازی دامه‌زراندن ده‌خه‌ینه روو".
رابین شێروانی




