ڕاپۆرتەکە واژۆ نەكراوە.. "ده‌بوایه سەرۆکی پەرلەمان نیشانی بدایه کە بێلایەن و ژماره‌یه‌كى قورسه"

هه‌ولێر -KDP.info-ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت، واژۆكردنى لیژنه‌ى یاسایى له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم لایه‌ن و ره‌هه‌ندى سیاسى هه‌یه له‌وه‌ى یاسایى؛ ده‌شڵێت پێیان باش بوو په‌رله‌مان گوشار دروست نەکات و هه‌ڕه‌شه و شتى نابه‌جێ نەکات، چونكه ئه‌مه کاری سەرەکیی پەرلەمان نییه.
ئەگەرچی هێشتا بە فەرمی ڕانەگەیێنراوە، بەڵام بۆچوونەکان لەبارەی واژۆکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبەت بێ ئامادەیی فڕاکسیۆنی پارتی کە زۆرینەی پەرلەمانە و هەروەها بێ ئامادەیی ئەندامێکی تورکمانەکان، دەگوترێ کە پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەم لیژنەی یاساییە کە سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکاتەی دەکات، ڕاپۆرتەکەی واژۆ کردووە.
پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی(شوان شێخ ئە‌حمەد) دەڵێ، ئەندامە بەشداربووەکانی لیژنەی یاسایی، ڕایانگەیاندووە کە تا یەکشەممەی دادێ، پرسی واژۆکردنی ڕاپۆرتی هەمواری یاسایی سەرۆکایەتیی هەرێمیان دواخستووە.
(شوان شێخ ئە‌حمەد) دەیشڵێت، هەمووان لە چاوەڕوانیی ئەو ژوورەی عەمەلیاتن تا بگەن بە سازان.
بەڵام هەرچی (ڤه‌مان فه‌یسه‌ل سه‌لیم) ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له فراكسیۆنى پارتى لە په‌رله‌مانى كوردستانە، بە KDP.infoـی راگەیاند، "واژۆكردنی ئه‌و كاره‌ى به ناوى لیژنه‌ى یاساییەوە ده‌كرێت، کە پێی ناگوترێ لیژنه‌ى یاسایى، چونكه تێكڕاى ئه‌ندامانى فراكسیۆنى سه‌ره‌كى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یەکى سه‌ره‌كیى ئه‌و وڵاته له‌نێو په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه به‌شدار نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، چونكه پێمان وابووە و وایە کە ده‌بێت رێز له‌و هه‌وڵ و كۆششه بگیرێت كه له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان دانوستان و گفتوگۆ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى بگەنە سازان."
(ڤه‌مان فه‌یسه‌ل) گوتی:" پێمان وایه ئه‌و بابه‌ته لایه‌ن و ره‌هه‌ندى سیاسى هه‌یه له‌وه‌ى ڕەهەندی یاسایى هەبێ؛ دیارە کە پێمان باش بوو په‌رله‌مان گوشار دروست نەکات و هه‌ره‌شه و شتى نابه‌جێ نەکات، چونكه ئه‌مه له ئه‌داى په‌رله‌مان نایه‌ت و ئیشى ئه‌وانیش نییه، هەڵبەتە پێویسته په‌رله‌مان ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى گشت هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان به‌تایبه‌تى پێكهاته‌كان و هێزه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و ولاته."
ئه‌و ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له فراكسیۆنى زه‌رد زیاتر جەخت دەکاتەوە کە، سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى و ئه‌منى، په‌رله‌مان خۆى بووەته شوێنى قه‌یران دروستكردن و ئه‌گه‌ر وایش بڕوات، په‌رله‌مان مسداقیه‌تى خۆى له ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته شوێنێك بۆ تێپه‌ڕاندنى كاره ناشه‌رعییه‌كان له‌م وڵاته‌دا.
(فەیسەڵ) لە باسی پێشێلکردن و کارە ناشەرعییەکانی پەرلەمانەوە دەڵێ، "یه‌كه‌م هه‌نگاوى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه ئه‌نجامى دا پێشێلكردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ژماره (1) سالى 1992 بوو، پێمان وابوو ئه‌مه له‌ده‌ستدانى سیفه‌تى سیادى و سه‌ربه‌خۆیى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه، كه ده‌بوایه سه‌رۆكى په‌رله‌مان خۆى وا نیشان نه‌دات ئه‌ندامى هێزێكى سیاسیى ئه‌م وڵاته‌یه به‌ڵكو ده‌بوایه خۆى وا نیشان بدایه كه ئه‌ویش ژماره‌یه‌كى قورسه و چاوى له به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى ئه‌م وڵاته‌یە نه‌ك له مه‌رامه‌كانى حیزبه‌كه‌ى خۆی.
نەشوان بەرزنجی




