به‌ره‌كات شه‌مۆ: دامەزراندنی بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، قبووڵ ناکەین

دهۆك-KDP.info- (به‌ره‌كات شه‌مۆ) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ دەڵێت، بریاره‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى عێراق بە دامەزراندنی 400 كه‌س بێ پرس و ڕای ئەوان قبووڵ ناکەن و دەشڵێت، ده‌بێت ئه‌و دامه‌زراندنانه له رێگاى ئه‌نجوومه‌ن یان ئیداره‌ى پارێزگاى مووسڵه‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پێكاته‌كانى له‌خۆ بگرتایه.
(به‌ره‌كات شه‌مۆ) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ له‌سه‌ر لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌رۆكى لیژنه‌ى قه‌زا و نا‌حیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ به KDP.infoـى راگه‌یاند: "به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستى ئێمه، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ، 400 كه‌سى له ماوه‌ى رابردوودا دامه‌زراندووه و دوو له‌سه‌دیشی كورد نین و ئه‌وانه‌ى دامه‌زراون پتر لایه‌نگرى حزبى ئیسلامیى عێراقین و، هه‌ندێكی دامەزراوانیش کەسانی ژێر ده‌سته‌ڵاتى داعشن."
(شه‌مۆ) گوتیشى: "ئه‌و جۆره دامه‌زراندنه قبووڵ ناکەین، چونکە ده‌بێت له رێگاى ئه‌نجوومه‌ن یان ئیداره‌ى پارێزگاى مووسڵه‌وه هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێ و دواتر دابمەزرێن. به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ى كه له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه ئازاد كراونه‌ته‌وه، ده‌بووایە پشكیان له‌ناو ئه‌و دامه‌زراندنه‌دا هەبوایه".
حه‌كیم حیكمه‌ت




