دووشه‌ممه‌ی دابێ مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت

سۆران-KDP.info- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 5ـی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێت، كه‌چی هێشتا مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش نه‌كراوه. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هید و ئه‌نفاڵكراوانی سۆرانیش ده‌ڵێت: دووشه‌ممه‌ی دابێ مووچه‌ی ئه‌وانیش دابه‌ش ده‌كرێت.
(ئه‌شقی مه‌لا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هید و ئه‌نفاڵكراوانی سۆران، بۆ KDP.info گوتی: هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی دارایی پێش هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ڕایگه‌یاندبوو كه مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لیستی مووچه‌وە، هێشتا مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش نه‌كراوه.
بە گوتەی (مه‌لا)، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان گوازرایه‌وه بۆ ناو بینایه‌كی دیكه و، نه‌توانرا كار له‌سه‌ر لیستی مووچه‌ی شه‌هیدان بكه‌ن، پێویست بوو كه‌مێك ده‌رفه‌ت به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بدرێت تا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام ەجختیشی دەکاتەوە کە، دووشه‌ممه‌ی داێ 100% مووچه‌ی ئه‌وانه دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕابین شێروانی




