٣٥ لاشەیان بۆ گەڕاوەتەوە.. چونکە وێنەی بەغداییان سوتاندبوو، داعش سێ گەنجی سوتاندن

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێت، دوای ئەوەی سێ گەنج وێنەی ئەمیری داعشیان سوتاند، تیرۆریستانیش هەرسێکیانی سوتاند.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بەKDP.infoـی راگەیاند: شەوی رابردوو ٢٧تەرمی تیرۆریستانی داعش گەڕاونەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری مووسڵ، کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان کوژراون.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکی ئینتیسار لەلای چەپی مووسڵ سێ گەنجیان سوتاندن، کە وێنەی ئەمیری داعش(ئەبوبەکر بەغدایی)یان سوتاندبوو.
(رەجەب) زیاتر گوتی، بە بیانووی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە، لە ناحیەی گەیارە و حەمام عەلیل و شورا، داعش ٣٥کەسی لە عەشیرەتەکانی جبوور و سەبعاوی و جحێش دەستگیر کردووە.
بڵند ئیبراھیم




