دوو بارەگای داعش لە شنگال وێران كران

ههولێر-KDP.info-ئەفسەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی شنگالەوە پێی ڕاگەیاندین تۆزێک لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دوو بارەگای تیرۆریستانی داعشیان لە شارۆچكەی شنگالدا تێر بۆردومان و کاول كرد.
ئەفسەری پێشمەرگە، (ڕائید ڤەمان نەجمەدین) لە بەرەجەنگی شنگالەوە بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، بە گوێرەی زانیارییەکانی هێزەكانی پێشمەرگە، دوو بارەگای تیرۆریستانی داعشیان لە نزیك منارەی شارۆچكەی شنگالدا تێرکوت كرد."
ئەو ئەفسەرە پێشمەرگەیە ئەوەشی خستە ڕوو: "بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست هێزەكانی پێشمەرگە كەوتووە، وێڕای خاپووركرانی دوو بارەگاكە، داعش، ئوتومبێلیكی ئۆراڵی دۆشكەداری (قەبارە 23 ملم)ـیشیان لێ داڕزا و، 7 تیرۆریست زیاتریشیان لێ كوژراوە."
هەژار مەموزینی




