٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش 80 کوژراوەکەی میحوه‌ری مه‌خموور و خازری بۆ گەڕایەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەک لە سنووری پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، تەرمی ئەو 80 تیرۆریستە داعشە گەڕایەوە یەکەی پزیشکیی دادی مووسڵ کە لە تۆپباران و بۆردومانی میحوەری مەخموور و خازردا کوژرابوون.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ چوارشەممە، داعش، تەرمی 80 تیرۆریستی بۆ گەڕایەوە یەکەی پزیشکییە دادوەرییەکەی مووسڵ؛ کە پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە مەخموور و خازردا تۆپباران و بۆردومان کرد، داعش ئەوانەی لێ کوژرا."
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار