٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حه‌فته‌ی دابێ 500 خێزانی دیكه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌عدیه‌

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info-بڕیارە سەره‌تای حەفتەی دابێ ٥٠٠ خێزانی دیکەی ئاوارە بگەڕێنەوە بۆ سەعدیە و کار دەکرێت بۆ ئەوەی ئاوارەکانی جەلەولاش بگەڕێنەوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا (عامر ڕەفعەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تا ئێستا ٢٦٠ خێزان گەڕاونەتەوە بۆ سەعدیە و، ١٠ خێزانیان لەبەر زوڵمی حەشدی‌شەعبی و نەبوونی خزمەتگوزرای گەڕاونەتەوە ئاوارەیی، بەڵام بەبێ ئەوەی ھیچ لەگەڵ خۆیاندا بێنەوە، چونکە ئەوەی بچێتەوە سەعدیە ڕێگە نادەن بێتەوە دەرەوە."
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا گوتیشی، بڕیارە سەرەتای حەفتەی دابێ ٥٠٠ خێزانی دیکە بگەڕێنەوە بۆ سەعدیە کە ١٢٠ خێزان لەوانە دەگەڕێنەوە بۆ گوندی مەرجانە و ئێستایش باج و کارەکانیان تەواو دەکەن بۆ ئۆتۆمبێل و گەڕانەوەی خۆیان، چونکە وەک خۆیان دەڵێن حەشدی‌شەعبی ھەندێ ھەڵوێستیان گۆڕاوە و ھیوادارن تا ئاخر هەروا بن."
(عامر ڕەفعەت) ڕوونیشی کردەوە، لە جەلەولادا ئێستا ئاو و کارەبای گەڕەکی سەربازی چاک کراوەتەوە و، دۆخەکە خۆشە بۆ ئەوەی خەڵکەکەی بگەڕێنەوە و، کوێخا (موختار)ی ئەو ناوچەیە ناوی نزیکەی ٥٠ خێزانی نووسیوە و ڕەنگە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەوانیش بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار