بزانه بۆچی توركیا گوندهكانی ههرێمی بۆردومان كرد ؟..50 پڕۆژه پهكیان كهوتووه

ئامێدی -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆوئاساییش لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، پەکەکە لە نزیک گوندەکاندا بارەگا دروست دەکەن و لە گوندەکاندا خۆیان حەشار دەدەن، ئا لەبەر ئەوەیە تورکیا ئەو دەڤەرانە بۆردومان دەکات و، خەڵکە ئاساییەکە دەکوژرێن و، زەرەر دەکەن.
(نازم ھەرکی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆوئاساییش لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەو بۆردومانەی فڕۆکەکانی تورکیا کردیان پێک هاتووە؛ ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەکە کرانە سێ دەستە؛ دەستەیەک سەردانی چۆمانی کرد و، دەستەیەکیش سەردانی سۆران و مێرگەسۆریان کرد و، ئێمەش سەردانی ئامێدی و زاخۆمان کرد؛ بڕیارە ڕاپۆرتێک ئامادە و، ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەین."
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆوئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "سەردانی بۆڕییە تەقێندراوەکەی ھەرێمی کوردستان ناکەین، چونکە پەکەکە بە خۆی پێی لێناوە ئەوان تەقاندوویانەتەوە؛ هەڵبەت لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەو تاوانەیش دەکەین."
(ھەرکی) ڕوونیشی کردەوە، نزیکەی ١٤٠٠ دۆنم زەویوزار لە دەڤەری ئامێدیدا سووتاوە؛ نزیکەی ٢٥٠ دۆنمی ڕەزوباخی خەڵکە. ئەو هەمارا و (مەشروعێکی ئاو)ـی بارەگای پەکەکەی لێ بووە، تورکیا ئەویشی کوتاوە و، کاولی کردووە؛ ٥٠ پڕۆژهیش لەبەر ئەو بۆردومانە پەکیان کەوتووە."
ڕایشیگەیاند، ھۆکاری بۆردوومانکرانی گوند و، خەڵکە لاشەڕەکەیش ئەوەیە پەکەکە لە نزیک گوندەکاندا بارەگا دادەنێن و، لە کاتی بۆردومانیشدا دەچنە ناو خەڵکی گوندەکە و، ئەوانیش دەدەن بە کوشتدا.
بڵند ئیبراھیم




