داعش ئینته‌رنێتخانەدارەکانی ده‌ستگیر كرد

مووسڵ -KDP.info- له مووسڵ داعش ئینته‌رنێتخانەدارەکانی ده‌ستگیر كرد؛ له ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشدا 11 داعش كوژران.
(عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانى داعش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شارى مووسڵ 12 ئه‌نته‌رنێتخانەداریان گرتووە و، (عاید غازى عوبێدى) ئه‌ندامى لیستى موته‌حیدونیشیان گولله‌باران كردووە و، نەیشیانهێشت تەرمەکەی ببەن بۆ پزیشكیى دادوه‌رى. ئینجا چوونەتە گه‌ڕه‌كى 'ئه‌خا' و 'به‌كر' هه‌شت ماڵە دیانان (مەسیحیان)ـیان تەقاندووەتەوە".
(عیسمه‌ت) دەیشڵێت، له بەر ده‌رگاى هوتێلى مووسڵدا دوو بۆمبینى چێنراو به كاروانە داعشێکدا تەقیوەتەوە و، 11 تیرۆریستیان لێ كوژراوە و چوار ئؤتۆمبێلیشیان لێ داڕزاوە.
نه‌شوان به‌رزنجى




