فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری دهستكهوتێكی دیكەی ڕاگهیاند

ههولێر-KDP.info-فهرمانگهی تهكنۆلۆژیای زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند كه ئیدی بۆ كۆمپانیاكان دۆمهینی co.krd و بۆ وهزارهت و دامودهزگاكانی حكوومهت gov.krd و بۆ وهزارهتی پهروهرده edu.krd بهكار دێت.
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند قۆناغی(Sunrise Period) بۆ دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی لە بەرواری 5/8/2015 تا 4/10/2015 دەبێت. بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی ICANN ئەم ماوەیە تایبەتە بە تۆمارکردنی ئەو کۆمپانیا و براندە جیهانیانەی کە لەTrademark Clearinghouse ـدا هەنە بۆ تۆمارکردنی دۆمەینی تایبەتیان لەژێر دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستان.
دوای تەواوبوونی قۆناغی(Sunrise Period) ، قۆناغی تۆمارکردنی سنووردار (LRP) دەست پێدەکات کە تایبەتە بە تۆمارکردنی گشتی بۆ خاوەن کار و کۆمپانیاکان و کەرتی گشتی و تاکەکان.
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری تایبەت بەم قۆناغە گوتی "ئێمە لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ئاگادار و پاپەندین بە پەرپرسیاریەتییەکانمان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئەنتەرنێت لە کاتی وەگەڕخستنی سیستمی تۆمارکردنی دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستان لە ڕیشە و سەرچاوەی ئەنتەرنێت".
لە کانوونی یەکەمی 2013، دوای سەرکەوتن بەسەر چەندین پڕۆسە و تاقیکردنەوەی جیاجیا، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێننامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ڕێکخراوی ICANN واژوو کرد بۆ پێدانی مافی بەگەڕخستن و بەڕێوەبردنی دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستانkrd ؛ بە لەبەرچاوگرتنی یاسا و ڕێنمایی دانپێدانراوی ڕێکخراوی ICANNلەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
لە تەمموزی 2014، دۆمەینی ئاستی یەکەم بەشێوەیەکی فەرمی لە زۆنەکانی IANA زیاد کرا. بەمەش بوونی زۆنێکی تایبەت بەکوردستان بوو بە ڕاستییەکی کارا و تەکنیکی لە جیهانی ئەنتەرنێت.
لەمەودوا، ناونیشان و پێگەی ئەلیکترۆنی کە کۆتایییان هاتووە بە krd. لە لایەن بەکارهێنەرانی ئەنتەرنێت لەسەرتاسەری جیهان شتێکی نامۆ نابێت.
لەم چوارچێوەیەدا:
● co.krd. تەرخان کراوە بۆ کۆمپانیاکانی تۆمارکراو لە کوردستان.
● gov.krd. تایبەت دەبێت بە وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
● edu.krd. بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان تەرخان کراوە.
تاکەکان دەتوانن ڕاستەوخۆ لەژێر ناوی دۆمەینی krdتۆمار بکەن بۆ نموونە (name.krd).
دۆمەینی ئاستی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی داهێنان. ئەم پڕۆژەیە بنەمایەکە بۆ چەسپاندنی نیشتمانێکی نوێ لە جیهانی ئەنتەرنێت بۆ نەتەوەی کورد. هەروەها ڕۆڵێکی بەرچاوی دەییت لە ناساندنی کولتوور و زمانی کوردی لە سەردەمی فراوانبوون و پەرەسەندنی بەجیهانیبوون. لەم ڕوانگەیەوە کوردستان بە شێوەیەکی زیاتر بەشداردەبێت لە سودمەندبوون لەو دیدگا جیهانی و ڕۆشنبیریە فراوانەی ئەنتەرنێت بۆ پەرەپێدان و هاوبەشیکردنی کولتوور و زمانەکەی. بەم شێوەیە، کوردستان دەرفەتێکی گەورەی بۆ دەڕەخسێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان کولتوورەکان و تێگەیشتنی سروشتی ناچەکە و دانیشتووانەکەی.




