٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری دەرەوەی تورکیا: بەم زووانە شەڕ دژی داعش بەرپا دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەم زووانە شەر دژی داعش لە باکووری سووریا بەرپا دەکات.

ئەم لیدوانەی (مەولوود چاوشئۆغڵو) لە دیداریدا بوو لەگەڵ(جۆن کێری) وەزیری دەرەوەی ولاتە یەکگرتووەکنی ئەمەریکا و، هەروەها گوتی، "لە ئێستادا ئێمە لەگەڵ ئەمەریکادا کار لەسەر ڕاهێنان و پڕچەککردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕۆی سووریا دەکەین دژ بە داعش.

(مەولوود چاوشئۆغڵو) هەروەها دەڵێ، "هاوکارییەکانمان بۆ ئۆپۆزسیۆنی میانڕۆی سووریا بۆ ئەوەیە تا زەوینەی بەرپەرچدانەوەی داعشانیان بۆ لابار بێت."


ئەمەریکا دەمێکە دەیەوێ هاوپەیمانە مێژووییەکەی کە تورکیایە، بخاتە بەرەی هاوپەیمانەتیی دژ ەب ڕێکخراوی داعشەوە کە هێشتا ئانکارا ناهاتووەتە ژێر ئەو بارەوە.

هەڵبەت تورکیا، پاش هێرشە خۆکوژییەکەی سەر شارۆچکەی سورووچی باکووری کوردستان، لەەبرانبەر بە داعش هەڵوێستی خۆی گۆڕی.
لەوکاتەیشەوە، تورکیا بە ئاسمانەهێرشەکانی، مۆڵگەکانی داعش لە سووریا و، هاوکات بارەگاکانی پەکەکەیش بۆردوومان دەکات.

چاودێران پێیان وایە، تورکیا هێندەی چەکدارانی پەکەکە دەکاتەوە، بە هێندەی ئەوان تیرۆریستانی داعشی نەکردووەتە ئامانجی ئاسمانەهێرشەکانی.

ئانکارا لە مانگی تەمموزیشەوە ڕایگەیاند، بنکەی ئەنجەرلیک بە ڕووی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمەریکادا دەکاتەوە تا لە ڕێیەوە مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان بکات.


 

هەواڵی پەیوەندیدار