٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ئاساییش و ناوخۆ لە ڕەوشی گوند و ئاواییەكان دەكۆڵێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لیژنەی ئاساییش و ناوخۆ سەردانی ناوچە بۆردوومانكراوەكان دەكات و لە ڕەوشی ئەو گوند و ئاواییانە دەكۆڵێتەوە كە بە هۆی پەكەكە و بۆردوومانەكانی توركیاوە زیانیان بەر كەوتووە، دوای ئەوەیش پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە كۆ دەبێتەوە.


(نازم هەركی) جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ KDP.info دەڵێت، 33 پەرلەمانتار یادداشتنامەیەكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی نایاسایی لەسەر ڕەوشی پەكەكە و  بۆردوومانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.

گوتیشی: "سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە لیژنەیەك پێك بهێنرێت، لەو نێوەیشدا لیژنەی ئاساییش و ناوخۆ راسپێردراوە،  كە سەردانی مەیدانیی ئەو شوێنانە بكات و ڕاپۆرتێك ئامادە بكات، بۆیە ئێمەیش وەك لیژنەی ئاساییش و ناوخۆ كۆ بووینەوە و ئەمڕۆیش لیژنەكەمان كە بەسەر دوو تیم لە زاخۆوە تا تا سۆران و رواندز و ناوچەكانی دیكە دابەش كراوە، سەردانی ئەو گوند و ئاواییانە دەكەین و ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەین".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار