گورزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان بنكەی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلەكانی داعشیان تێك شكاند

مەخموور-KDP.info- گورزی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە 1ـی ئابی 2015ـدا سەركەوتوو بوون لە تێكشكاندنی بنكەی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلەكانی داعش لە نزیك مەخموور. هێزەكانی هاوپەیمانان، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق، بەردەوام دەبن لە بەدواداگەڕان و كردنەئامانجی هێز و كەلوپەل و ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی داعش لە هەر جێگایەك بن.
بەپێی زانیارییەكانی هێزی هەماهەنگیی ئەركە هاوبەشەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، كە بە KDP.infoـی داون، ئەو بنكەیە سەرمایەیەكی گرینگی داعش بوو كە تیرۆریستان تێیدا چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان دروست دەكرد، ئۆتۆمبێلی بۆمبریَِژكراویش چەكێكی بژاردەی داعشە كە دەتوانری َبە ئاسانی بجوڵێنرێ لەناو عێراقدا بۆ بەئامانجكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هاووڵاتیانی سڤیل.
عەمید (كێڤن كیلیا) سەرۆكی هێزی هەماهەنگیی ئەركە هاوبەشەكان، گوت: "ئەم گورزە ئاسمانییە كە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق ئەنجام درا، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توانای داعش بۆ بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو". ئۆتۆمبێلی بۆمبریَِژكراو سەرچاوەی چەندین هێرشن بۆ سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق و چەندان هێرشی وەحشیگەرانە دژی خەڵكی سڤیلی عێراق.
ئەم گورزە ئاسمانیانە بەشێكە لە هەوڵێكی فراوانتری هێزەكانی هاوپەیمانان بو تێكشكاندن و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا.




