پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان، له زه‌مین و ئاسمانه‌وه داعشیان كوتا

هه‌ولێر-KDP.info- هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى به چه‌كى قورس و به هه‌ماهه‌نگیى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، له دوو گوندى میحوه‌رى خازر، داعشیان بۆردوومان كرد و چه‌ندین مۆڵگه و باره‌گایان به‌سه‌ردا خاپوور كردن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه به KDP.infoی داون، سه‌عات 10:30 خوله‌كى ئه‌مشه‌وی سێشه‌ممه‌یه، هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له زه‌مینه‌وه و به هه‌ماهه‌نگیى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه، به چڕی تیرۆیستانیان له هه‌ردوو گوندى ته‌رجله و شێخ ئه‌میرى سه‌ر به میحوه‌رى خازر، بۆردوومان كرد و گورزێكى كوشنده‌یان له تیرۆیستان وه‌شاند.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون، 7 جار له‌سه‌ر یه‌ك بۆردوومانى ئه‌و دوو گونده كراوه و له ئه‌نجامیشدا، چه‌ندین مۆڵگه و باره‌گا به‌سه‌ر داعشدا روخێندراون، هاوكات زیانى گیانى و ماددیى زۆریشیان به‌ركه‌وتووه كه تا ئێستا ژماره‌ى كوژراوانیان نه‌زاندراوه.




