داعش له شنگال خه‌ڵتانی خوێن كرا.. زیاتر له 35 كوژراویان هه‌یه

شنگال-KDP.info- لە سێ گەڕەكی نێو شنگالدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ئه‌م ئێواریه، 20 جار مۆڵگه‌ی داعشانیان كوتا و زیانێكى گورزی كوشنده‌یان لێ وه‌شاندن.
رائید (خەتاب بانكی) فەرماندە لە فەوجی 2ـی لیوای 8ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە KDP.infoی گوت: "سه‌عات 6ی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هه‌رسێ گه‌ڕه‌كى ستى زه‌ینه‌ب، سۆلاڤ و سایلۆى شنگال نزیك له كارگه‌ى چیمه‌نتۆ، چه‌ندین مۆڵگه‌ى تیرۆریستانى داعشانیان كردنه ئامانج و 20 جاری له‌سه‌ریه‌ك داعشیان له‌و سێ گه‌ڕه‌كه‌دا مووشه‌كباران كرد و، تیرۆریستانی خه‌ڵتانی خوێن كرد.''
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی(بانكی)، له ئاكامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا سێ ئۆتۆمبێلى جۆری پێكاب تێك شكێندران، دوو كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له گه‌ڕه‌كى ستى زه‌ینه‌ب ته‌قێندرانه‌وه و 35 تیرۆریستیش كوژراون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه ده‌یشڵێ، ''كوژراو و برینداری داعش زۆره و به ته‌واوی له یه‌كدی جیا نه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ها پێده‌چێ ژماره‌ی كوژروانیان له‌و ئاماره‌ی كه پێم ڕاگه‌یاندن زیاتر ده‌بێ.''
نەشوان بەرزنجی-هه‌ژار مه‌موزینی




