له تلكێفدا 10 تیرۆریست كوژران

تلكێف-KDP.info-فڕۆكه جهنگییهكان کاروانێکی ئوتومبێلەکانی داعشانیان لە قەزای تلکێفـدا پێكا و 10 تیرۆریستیان لێ كوشتن.
سەعید مەموزینی کارگێڕی لقی 14ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان کاروانێکی ئوتومبێلەکانی داعشیان لە نێو قەزای تلکێف لە باکووری مووسڵدا تێر بۆردومان کرد."
مەموزینی ئاماژەیشی دا، کە لە ئاكامی ئەو بۆردومانەدا، داعش 10 تیرۆریستیان لێ کوژرا و چەند ئوتومبێلێکیشیان لێ داڕزا.
هەژار مەموزینی




