سێناتی بهلژیكا بەم نزیکانە دێنه ههرێم

ئهورووپا -KDP.info- ئهمڕۆ شاندێكی سێناتی بهلژیكا سهردانی نوێنهرایهتییەکەی یهكێتیی ئهورووپای حكوومهتی ههرێمی كوردستانیان كرد و بڕیاریان دا بەم نزیکانە سهردانی ههرێمی كوردستان بكهن.
شاندێکی مەجلسی سێناتی (مەجلسی پیران)ی بەلژیکا بە سەرۆکایەتیی سیناتۆر (ئەلێن دەێستەکە) سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپای کرد و لە لایەن (دلاوەر خالید ئاژگەیی) نوێنەری حکوومەتی هەرێم و ستافی نوێنەرایەتی پێشوازییان لێ کرا.
لە میانەی دیدارێکدا د. دلاوەر ئاژگەیی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانەکە و بە هەنگاوێکی گرنگی زانی بۆ پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەلژیکا. تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە لەگەڵ سیناتۆر دێستەکە و شاندی یاوەری بریتی بوو لە باسکردنی ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و جەنگی دژی داعش و شەری نێوان تورکیا و چەکدارانی پەکەکە و هەروەها بارودۆخی مرۆیی و ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
لەو میانەدا داوا کرا کە سێناتی بەلژیکا هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ هارکاریکردنی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی حکوومەتی بەلژیکا لەم ساتەوەختە دژوارەدا کە هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێ. هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی پێشمەرگە کرا و داوا کرا کە بەلجیکا هاریکاری زیاتری سەربازی هێزی پێشمەرگە بکات بە ڕاستەخۆناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان.
لە لای خۆیەوە سیناتۆر دێستەکە سوپاسی پێشوازییەکی گەرمی لە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کرد و پشتگیری خۆی بۆ گەل و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و بڕیاری دا کە لە گەڵ شاندێکی سێناتی بەلژیکا لە نزیکترین دەرفەت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن هەروها ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێکهێنانی گروپی دۆستانی کوردستان لە سێناتی بەلژیکا بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان لە نێوان هەردوولا و پشتگیری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان.




