شاندێكی فراكسیۆنی پارتی ، حكوومه‌ت له‌چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گوندی بۆگریسكانیان و زارگه‌لی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه

بەغدا-KDP.info- شاندێكى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان كه چوونەتە سه‌ردانى گونده زیانلێكه‌وتووه‌كانى سنوورى دۆڵى خانه‌قا و بڕێك هاوكارییان گه‌یانده بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدانى بۆردومانەکەی ئەم جارەی بنارى چیاى قه‌ندیل و گوندى زارگه‌لى و بۆگریسكانیان، حكوومه‌ت له‌چۆنیه‌تی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
(سیروان سیرینى) ئەندامی كورد له فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌كو فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له دۆڵى خانه‌قا سه‌ردانى ئه‌و شوێن و گوندانه‌مان كرد كه تورکیا بۆردومانی کردن و، کۆمەڵە هاووڵاتییەکی شەهید و بریندار کرد. له‌گه‌ڵ خەڵکی گوندى زارگه‌لى و بۆگریسكانیاندا كۆ بووینه‌وه؛ پەکەکە بەو سیاسه‌تە چه‌وتەیانەوە خه‌ڵكى لاشەڕ ده‌كه‌نه قه‌ڵغانى خۆیان و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌نه قوربانى ئه‌و خه‌ڵكانه ئاواره بوونه و زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق له شاندى فراكسیۆنى پارتیى گوتیشى: "له سه‌ردانه‌كه‌مان یارمه‌تیه‌كه‌مان پێشكه‌ش كرد به خانه‌واده‌ى شه‌هیده‌كان هه‌ر یه‌كه و به بڕى یه‌ك ملیۆن دینار و به‌ڵێنمان دا داخوازیی ئه‌و هاوو‌ڵاتیانه له دووتوێی كۆنووسێكدا ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ین و به‌دواداچوون بكه‌ین و زۆر بۆ حكوومه‌تى توركیایش بهێنین تا ئه‌وانیش لێ بكۆڵنه‌وه و ئه‌و هاوو‌ڵاتیانه قەرەبوو بکەنەوە."
(سیرینى ) دەیشڵێت: "ژماره‌یه‌ك پێشنیارمان خسته ڕوو له‌وانه بڕى 50ملیۆن دینار ته‌رخان بكرێت بۆ هه‌ر شه‌هیدێك بدرێت به خانه‌واده‌كه‌یان و بڕى 10ملیۆن دینار بۆ هه‌ر هاوو‌ڵاتییه‌كى بریندار بوو خه‌رج بكرێت و، تێچوونى ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ى حاڵیان خراپه و پێویستیان به ده‌ره‌وه هه‌یه، خه‌رج بكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكوومه‌تى هه‌رێم گشت گوندنشینه‌كه پارچه‌زه‌وییان پێ بدرێت."
نەشوان بەرزنجی




