٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری ھەڵه‌بجە: ئیمزامان لەسەر یاداشتی خورماڵییه‌كان بۆ دڵخۆشیان بوو نه‌ك ھەموو داواكانیان جێبەجێ بکەین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ڵه‌بجه ‌-KDP.info-پارێزگاری ھەڵه‌بجە دەڵێ، ئیمزامان لەسەر یاداشتەکەی داواکارییەکەی خەڵکی ناحیەی خورماڵ کرد، بۆ ئەوەی دڵیان خۆش بێت نەک ھەموو داواكانیان جێبەجێ بکەین، به‌ڵکو ئیشی لەسەر دەکەین، چونکە ھەندێک له‌ داواكارییه‌كان لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە.

پارێزگاری ھەڵه‌بجە (عەبدوڵا نەورۆڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ماوەی دوو ڕۆژە خەڵکی ناحیەی خورماڵ خۆپیشاندان دەکەن کە کۆمەڵێک خاڵ لەخۆ دەگرێت و ئەمڕۆیش ئێمە سەردانی ئەوانمان کرد و یاداشتەکەیان بە ئێمەدا بۆ ئەوەی ئیمزای بکەین، ئێمەش ئیمزامان کرد بۆ ئەوەی دڵیان پێ خۆش بێت؛ مەبەست لە ئیمزاکردنەکە ئەوەیە کە کاری بۆ دەکەین، نەک ھەمووی جێیەجێ دەکەین، لەبەر ئەوەی ھەندێکی لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.

(عەبدوڵا نەورۆڵی)گوتیشی، گۆڕینی بەرپرسەکان لە دەست ئێمەدا نییە و پێویستە حزبەکان بیگۆڕن، بۆ نموونە بەڕێوەبەری ناحیە کە پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە بەرپرسی کۆمیتە لەوێ بوو ئاگادارمان کردەوە کە خەڵک داوا دەکات بیگۆڕن، بۆیە پێویستە ئەوان ئەو کارە بکەن و کەسێکی دیکە دیاری بکەن.
(نەورۆڵی) ڕوونیشی کردەوە، ئێمە پشتی داواکارییەکەی خەڵک دەگرین بەوە نە کە باس لەوە دەکەن پێویستە ئێستا جێبەجێ بکرێت، چونکە ئێمە میکانیزمێکمان ھەیە بۆ ئیشکردن لەسەر داواکارییەکان و چ خاڵێک لەوانە ئێستا دەتوانن جێبەجێی بکەین.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار