ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: چوار لایه‌نه‌كه رازی بوون بارزانی بۆ دوو ساڵی دیكه سه‌رۆكی هه‌رێم بێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان (ئه‌بوبه‌كر عه‌لی) ده‌ڵێ، (یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان) ڕازی بوون بە مانەوەی (مەسعوود بارزانی) بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە.
(ئەبوبەکر عەلی) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە په‌یجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا نووسیویه‌تی، هەرچوار هێزەکە (یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) ڕازی بوون (مه‌سعوود بارزانی) وه‌ك سەرۆکی هەرێم تا دوو ساڵی دیکە، تا تەواوبوونی ئەم خولەی پەرلەمان لە پۆستەکەیدا بمینێتەوە.




