لهمهخمووردا، هێزەكانی پشتیوانیی یەك گورزی كوشندەیان لە داعش وهشاند

مهخموور -KDP.info- ئەفسەرێكی هێزەكانی پشتیوانیی یەك لە بەرەجەنگی مەخموور پیێ ڕاگەیاندین كەوا بە چڕی بۆردومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە میحوهری مەخممور كردووە و گورزی كوشندەیان لێ داون.
(نەقیب ڕزگار شێروانی) ئەفسەر لە فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی یەك لە میحوەری مەخموور بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دیارە ئەم بەرلەنێوەرۆیە تیرۆریستانی داعش كاتیۆشایان ئاراستەی قەزای مەخموور كرد. لە بەرانبەردا بەتالیونی هاوەنی هێزەكانی فەرماندەیی پشتیوانیی 1، مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی (كودیلە)ی میحوەری مەخمووردا تێر کوتا."
ئەو ئەفسەرە پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش كرد: " كە لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا، گورزێكی گەورە بەر داعش كەوتووە، بەڵام قەبارەی زیانەكە جارێ دیار نییە."
هەژار مەموزینی




