ڕێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكایی له‌رێگه‌ی ده‌زگای بارزانییه‌وه هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info-به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه، ڕێكخراوێكی خێرخوازیی ئه‌مه‌ریكایی بڕی 5 تۆن برنج هاوكاری ده‌گه‌یێنێته په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و له ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژی 4/8/2015 پاش ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا شاندێكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كرد و له‌وێ چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی خێرخوازیی و مرۆیی‌دا ئه‌نجام دا و ژماره‌یه‌ك له‌و ڕێكخراوانه به‌ڵێنیان دا هاوكاریی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی Trusted Worldـی ئه‌مه‌ریكایی له ڕێگه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه بڕی 5 تۆن برنجیان بۆ په‌نابه‌ران دابین كرد و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییەکەی هه‌ولێره‌وه گه‌یێنرایه هه‌رێمی كوردستان. هاوكات هه‌وڵ به‌رده‌وامە بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی ڕێكخراوه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به زووترین كات بگه‌یێنرێنه هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا دابه‌ش بكرێت.




