بڕیار دراوە مووچه‌ى پۆلیسى سنوورى مه‌خموور بدرێت

مه‌خموور -KDP.info- له دواى وه‌رنه‌گرتنى پاره‌كانیان له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڕیارى خه‌رجكردنى پاره‌ى پۆلیسى سنوورى مه‌خموور ده‌رچووه و له ڕۆژانى داهاتوویشدا دەیاندرێتێ.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ له لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان (ڕوقیه محه‌مه‌د ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕه‌زامه‌ندى نیشان درا به خه‌رجكردنى مووچه‌ى پۆلیسى سنوورى شاروچكه‌ى مه‌خموور كه ماوه‌ى پێنج مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان."
(ڕوقیه) گوتیشى، بڕیارى خه‌رجكردن ده‌رچووه ماوه‌یه‌كه هه‌وڵى زۆرمان دا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆ و لیژنه‌ى ئاساییش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تا گه‌شتینه چاره و چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت ئینجا لیژنه‌ى دابه‌شكردنى مووچه ده‌گه‌ن و ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنى مووچه.
نه‌شوان به‌رزنجى




